پڕۆژەی رووناكی: 80%ی هاووڵاتییان پارەی كەمتر بەراورد بەپێشوو دەدەن

:: PM:07:54:02/07/2025 ‌
پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردەوە كە ئێستە بەهۆی كارەبای 24 سەعاتییەوە، 80%ی پارەی كەمتر بەراورد بە پێشتر بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە. 

پڕۆژەی رووناكی، پڕۆژەیەكی نیشتمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بە گوێرەی بە كارهێنانی كارەباكە. 

ئەمڕۆ چوارشەم دووی تەمووز، پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردەوە كە %80ی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناكیدا بەراورد بە پێشوو پارەیەكی كەمتری كارەبا دەدەن.

یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی پڕۆژەی ڕووناكی، بریتییە لە كوژاندنەوەی موەلیدەی گەڕەكەكان كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 7000 موەلیدە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.


سوودە داراییەكان:
1-80%ی هاووڵاتییان ئێستە پارەیەكی كەمتر دەدەن بە بەراورد بە پێشوو كە دەیاندا بە موەلیدە و كارەبای نیشتمانی.
2-پێشتر خێزانە كەمدەرامەتەكان تا 30%ی داهاتی مانگانەیان خەرج دەكرد بۆ پێدانی پارەی مانگانەی موەلیدە.
3- ئێستە هاووڵاتییان تەنیا پارەی ئەو كارەبایە دەدەن كە خۆیان بەكاریان هێناوە.

سوودەكانی پڕۆژەی ڕووناكی لەڕووی تەندروستی و ژینگەییەوە:
1- پڕۆژەی ڕووناكی لە ڕێگەی كوژاندنەوەی موەلیدەی گەڕەكەكان، دەردانی گازی ژەهراوی وەك دوانەئۆكسیدی كاربۆن و دوانەئۆكسیدی گۆگرد ڕادەگرێت.
2- وەستاندنی تێكەڵبوونی ئاوی پیس و نەوتی بەكارهێنراو لەگەڵ خاكدا.
3- كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو بە بڕی ملیۆنێك مەتر چوارگۆشە كە بەكار دەهێنران بۆ ساردكردنەوەی موەلیدەكان.
4- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ژاوەژاو، موەلیدەكان دەنگیان بە ڕێژەی ٪50 - ٪100 بەرزتر بوو لە ئاستی ئاسایی.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم