شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ روو دەكاتە هەرێمی كوردستان و تا شەموو بەردەوامیی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووز، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای باكوری ڕۆژئاواوە، لە ئاراستەی ڕۆژئاواوە بۆ سەرووی تا 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژانی داهاتوو شەپۆلێكی خۆلبارینی مامناوەند بۆ چڕ، ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، سەرچاوەی ئەم خۆڵبارینە ناوچە بیابانەكانی نێوان عێراق و سووریایە، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تا كاتە جیاوازەكانی ڕۆژی شەموو بەردەوام دەبێت و لە درەنگانی شەموو بەولاوە بەتایبەتی بەهۆی هەڵكردنەوەی بای باكوری ڕۆژهەڵات، كاریگەرییەكانی بەرەو كۆتایی دەڕوات.
دوونی دەكاتەوە، لەگەڵ ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە پلەكانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزن بەڕێژەی چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی.
ئەو كەشناسە لەبەر چڕیی خۆڵبارینەكە داوا دەكات، دەرگا و پەنجەرەكان دابخەن لە ماڵەوە و شوێنە گشتییەكان، هەروەها ئەوانەی كێشەی كۆئەندامی هەناسە و هەستەوەری و نەخۆشیی لووت و چاویان هەیە، پێویستە بۆ كاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، كە هاتنە دەرەوەش دەمامك ببەستن.