بزووتنەوەی گۆڕان: ڕاگرتنی مووچەی هەرێم بڕیارێکی سیاسی و نادەستوورییە دژی خەڵکی کوردستان

:: PM:07:45:03/07/2025 ‌
بزووتنەوەی گۆڕان لە نوێترین هەڵوێستیدا بە توندی ڕەخنە لە بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق دەگرێت بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بە "بڕیارێکی سیاسی و نادەستووری دژی خەڵکی کوردستان" وەسفی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووزی2025، لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕاندا کە لە سلێمانی "گەڕەكی كوردسات" بەڕێوەچوو، دووپات لەوە کرایەوە کە نابێت چیتر مووچە وەک کارتی فشار و ململانێی سیاسی بەکاربهێنرێت و خەڵکی کوردستان باجی کێشە سیاسییەکان بدات.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرپەرشتیی ڕێکخەری گشتی " دانا ئەحمەد مەجید" بەڕێوەچوو، ئاماژە بەوە کرا کە ڕاگرتنی مووچە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە بارگرانییەکی زۆری لەسەر ژیانی فەرمانبەرانی هەرێم دروست کردووە. بۆیە داوا کرا کێشەکە بەپێی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی چارەسەر بکرێت، نەک بە بڕیاری سیاسی کە ئامانج لێی سزادانی خەڵکی کوردستانە.




وشە - پۆڵا مەحموود