چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى هه‌رێمى كوردستان وعێراق باس له هه‌وڵی هێزێكى عێراقى ده‌که‌ن بۆ چوونه ناو كێڵگه‌ى قه‌نبه‌ر، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یش له گه‌رمیان ده‌كه‌ونه حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرییان لێ بكه‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى ته‌مووز، میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هێزێكى عێراق جووڵه‌ى كردووه به‌ره‌و كێڵگه‌ى نه‌وتى قه‌نبه‌ر له نێوان كفرى و قه‌ره‌ته‌په، ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "هێزه عێراقییه‌كه به‌ره‌و كێڵگه‌ى قه‌نبه‌ر ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌یش له گه‌رمیان ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، دیاریش نییه بۆ له‌و كاته‌دا ئه‌و هێزه جووڵه‌ى پێكراوه".
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
كوردستان 24 بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئامانجى ئه‌و هێزه عێراقییه ئه‌وه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كه بگرن، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له هه‌ر دوو 17 و سێ له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ رێگریكردن له سنووربه‌زاندنى هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق.