ژماره‌یه‌ك چاودێری سیاسی هۆی سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن و پێیان وایه، به‌غدا ده‌ستی ئاشكرا بووه و به ئاشكرا ده‌ستوور پێشێل ده‌كات و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه، چاوی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یه‌وێت به هه‌ر رێكارێك بێت، ده‌سته‌مۆ و لاوازی بكات و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، هێشتا هه‌رێمی كوردستان به‌و مافانه‌ی خۆی نه‌گه‌یشتووه كه له ده‌ستووری عێراق باسیان لێوه كراوه و دیاری كراون، چونكه هیچ كام له حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا تا ئێسته‌ش پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوون، ئه‌وه‌شی ئێسته له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رانبه‌ر به هه‌رێم ده‌كرێت، سیاسه‌تێكی خراپ و هه‌وڵدانه بۆ لێدان له پێگه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دادگای فیدراڵیی مانای چییه ئه‌گه‌ر كار بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور نه‌كات، ئه‌گه‌ر یاسا كاری پێ نه‌كرێت، ئه‌مانه ده‌ستووریان بۆ چه‌واشه‌كاری داناوه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته هه‌مووان دژی ئه‌و سیاسه‌ت و برسیكردن و سته‌مه‌ی به‌غدا بێنه ده‌نگ، به‌غدا چی نه‌ماوه به‌رانبه‌ر به كورد نه‌یكات، ئێسته‌ش هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی قووتی ببڕن، به‌غدا ئه‌وه‌ی ده‌وێت له دووره‌وه سه‌یری زه‌لیلی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وان هه‌میشه به‌و چاوه‌وه سه‌یری كوردستانیان كردووه، بڕینی مووچه و برسیكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانه‌یه ده‌یانگوت به‌غدا باشتره له حكوومه‌تی هه‌رێم و با مووچه له‌سه‌ر به‌غدا بێت، به‌غدا هه‌میشه نیازی باشی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، ئه‌و هه‌ركات ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووبێت، كاری بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و گوشاركردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت به‌غدا باشتره، ئه‌مه ئه‌و به‌غدایه‌یه كه میله‌تێكی برسی كردووه و زیاتر له دوو مانگه مووچه‌ی راگرتووه و به‌ئاشكرا ده‌یه‌وێت كورد له برسان بمرن.
محه‌مه‌د عادل چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی برسیكردنه، له‌وه‌ش خراپتر، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن كه خۆیان به فریادڕه‌سی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن و خۆیان كردووه به پاڵه‌وان و پێیان وایه، به‌غدا ئه‌وه‌ی ده‌یكات له‌سه‌ر حه‌قه و ده‌بێت به‌و جۆره خه‌ڵك برسی بكرێت، خۆیان باش ده‌یانزانی به‌غدا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناكات، به‌ڵام ئامانج و مه‌رامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه به‌ته‌واوی دژی خه‌ڵكی كوردستانه، له كاتێكدا مووچه مافی خه‌ڵكه و پێوه‌ندیدار نییه به ناكۆكییه‌كان و ده‌بێت جیا بكرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كاتێكدا هه‌رێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر رێككه‌وتن و كۆتاهێنان به كێشه‌كان و گه‌یشته چاره‌سه‌ر، به‌ڵام به‌غدا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی خۆی، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه ئاستی به‌راوردی خزمه‌تگوزاری له نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا هه‌رگیز پێوانه‌ی ناكرێت، بۆیه ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیرییه، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان، نایانه‌وێت هه‌رێم به‌و جۆره ببینن، ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت به ده‌ستی خۆمان زیاتر هه‌رێم پێشكه‌وتوو بكه‌ین.
جێی باسه زیاتر له دوو مانگه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دوا كه‌وتووه و به‌غدا كه به‌پێی یاسا ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی خراوه‌ته سه‌رشان، خۆی دزیوه‌ته‌وه و بیانووی نوێی راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆی هێناوه‌ته به‌رباس، له كاتێكدا بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌مێكه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك كه‌وتووه و به‌غدا بووه رێگه‌ی نه‌داوه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێت.
سلێمانی/ هوشيار عەلی