وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێستە ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەی نۆی بنەڕەتی بڵاو كرایەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئاگەداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكەینەوە كە ئێستە ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانیی خولی دووەم، ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی كارپێكردنی Android و IOS بەردەستە.
تێبینی ئەوەیش دراوە، كار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتكراوی ئەپڵیكەیشنەكە بكەن، قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەكان فۆرمی پەڵپ (اعتراز) پڕ بكەنەوە لە ڕێكەوتی شەشی ئەم مانگە، تا كۆتایی دەوامی فەرمیی فەرمانگەكان لە نۆی ئەم مانگەدا.