ئارش فازڵ: چەند لایەنێك بەناوی ئۆپۆزسیۆن خۆفرۆش و دژی كوردستانن

:: PM:04:31:07/07/2025 ‌
چاودێرێكی سیاسی رای دەگەیەنێت، ئەو عەقڵیەتەی ئێستە لە بەغدا هەیە، دەیەوێ‌ بە سیاسەتی برسیكردن گەلی كورد بخەنە ژێر ركێفی خۆیانەوە، بەڵام ناتوانن. 

ئەمڕۆ دووشەم، حەوتی تەمووزی 2025، ئارش فازڵ، چاودێری سیاسی بە "وشە" ڕاگەیاند، لە بەغدا هەمان عەقڵیەتی جارانە، بەڵام ئێستە دەیانەوێت گەلی كورد بە چەكی برسیكردن بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە، كۆیلە و ملكەچ بین و فەرمانڕەوایەتی بەسەر تاكی كورددا بكەن، بەڵام ئەوە ئەستەمە و كورد تەنگژەی گەورەتری تێپەڕاندووە. 

روونیشی كردەوە، ئەو كەس و لایەنانەی بانگەشە بۆ بەغدا دەكەن بۆ ئەوەی ڕادەستیان ببین، چەواشەكراون و نازانن بەرهەمهێنانی كێشە بۆ كوردستان لە بەغداوەیە، بەغداش لە دەرەوەی خۆی ئاراستە دەكرێت بۆ ئەوەی گوشاری ئابووری بخاتە سەر كوردستان، بۆیە ئەوەی هەیە هەوڵی قڕكردنی كوردە لە ڕێی برسیكردنەوە.

زیاتر گوتی، چەند لایەنێك بەناوی ئۆپۆزسیۆن و چاودێر و ڕۆژنامەنووس، بەڕاستی خۆفرۆشن و دژی كوردستانن، بۆ ئەوەی لای بەغدا و دوژمنانی كورد خۆیان خۆشەویست بكەن، تەنانەت دروستكراوی دوژمنانی كوردستانن.

وشە/ عەزیز هەورامی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم