دوایین پێشهات و گۆڕانكاری و بارودۆخی تەناهیی عێراق تاوتوێ كرا

:: PM:05:28:09/07/2025 ‌
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكاری و بارودۆخی تەناهیی عێراق بەگشتی تاوتوێ كرا، دووپات لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كرا.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم