سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەكات

:: PM:05:31:09/07/2025 ‌
لە سەلاحەدین، سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە تەناهییەكانی ناوچەكە كرا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی پێوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ كرا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم