د. پشتیوان سادق: لە سایەی ئەو ئارامی و ئازادییەی هەیە خاوەنكارەكان كاسبی خۆیان دەكەن

:: PM:05:43:09/07/2025 ‌
د. پشتیوان سادق رای گەیاند، لە سایەی ئەو هێمنی و ئارامی و ئازادییەی لە كوردستان بەرقرارە، هەموو خاوەنكار و پیشەوەرێك لە كەشێكی زۆر ئارام، كار و كاسبی خۆیان دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم، نۆی تەمووزی 2025، د. پشتیوان سادق لەمیانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەری سووتەمەنی فرۆشەكان، رای گەیاند، باسی بارودۆخی سیاسی بەگشتی و ئەو زوڵمەی بەغدا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كردووە بە نەناردنی مووچە و شایستە دارایەكانی هەرێمی كوردستان.

هەروەها گوتی، لە سایەی ئەو هێمنی و ئارامی و ئازادییەی لە كوردستان بەرقرارە، هەموو خاوەنكار و پیشەوەرێك لە كەشێكی زۆر ئارام، كار و كاسبی خۆیان دەكەن.

دووپاتی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە یەكێك لە پێشینەی كارەكانی پشتیوانی و هاوكاری پیشەوەران بووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم