كەمێك پێش ئێستە دیوارێك رووخاوە و بەو هۆیەوە شەش كرێكار بوونە قوربانی و یەكێكیان گیانی لە دەست داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی تەمووز، سامان نادر بەڕێوەبەری فریاكەوتنی سلێمانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی داڕمانی دیوارێكەوە لە نزیك فەرماندەیی سلێمانی، شەش كرێكار بوونەتە قوربانی.
زیاتر گوتی، قوربانییانی رووداوەكە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە بەمەبەستی چارەسەر.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەو رووداوە كرێكارێك گیانی لە دەست داوە و دووانی تریش برینەكانیان سەختە، سێ كرێكارەكەی تریش چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.