وێنە.. قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە مەزاری نەمرانە

:: PM:02:39:10/07/2025 ‌
لە سەردانی دوو ڕۆژەی بۆ هەرێمی كوردستان، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی مەزاری نەمرانی كرد لە بارزان. 

ئەعرەجی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بارزان تاجە گوڵینەی لەسەر مەزاری نەمران دانا. هەروەها لە دەفتەری یادەوەریدا نامەیەكی جێهێشت.

ئەعرەجی دوێنی لە هەولێر لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. 

كۆبوونەوەكان تایبەت بوو بە دۆخی تەناهیی عێراق و دووپات لە هاوئاهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا كرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر كێشەیەكی تەناهیی. 
 















وشە - سه‌رخێڵ هاشم