جارێكی تر كەجەكە رێوڕەسمی دانانی چەكی گۆڕی

:: PM:03:07:10/07/2025 ‌
بۆ جارێكی تر كەجەكە شێوازی رێوڕەسمی دانانی چەكی گۆڕێ‌، بیانوویشی بۆ ئەوە دۆخی تەناهیی سلێمانییە كە رێگە نادرێت بە ئازادی رێوڕەسمەكە بەڕێوە ببەن. 

نووسینگەی راگەیاندنی كەجەكە بڵاوی كردەوە كە بە هۆكاری دۆخی تەناهییەوە، ئەو رێوڕەسمەی كە چاوەڕوان دەكرا لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەچوونەكەیدا كرا، بە جۆرێك رێوڕەسمەكە بەڕێوە دەچێت، بەڵام بە شێوازی پەخشی ڕاستەوخۆ ناكرێت و ڕۆژنامەوانان ناتوانن ڕاستەوخۆ ئامادەبن، لە جێگەیەكی نزیك شاشەیەكی گەورە ئامادە دەكرێت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە، ڕەنگە بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە درەنگوەختەوە كە لە شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكەدا دەكرێت، ببێتە هۆكاری ئەوەی بەشداری نەكەن، "بۆیە داوای لێبوردن دەكەین".

ئەوە لە كاتێكدایە كە كەجەكە پێشتریش رێوڕەسمی دانانی چەكی چەندان جار بە بیانووی دۆخی تەناهیی دواخست. 

سبەی ئەوەی روو دەدات ئەوەیە كە دوای راگەیاندنی پەیامەكەی ئۆجەلان، پەكەكە چەك دادەنێت و ئیتر خەباتی چەكداری بەكۆتا دێنێت. 
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم