كەمێك لەمەوبەر شاندێكی دەم پارتی بۆ بەشداری كردن لە ڕێوڕەسمی دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە كە سبەی لە دەڤەری راپەڕێن بەڕێوە دەچێت گەیشتنە هەولێر.
شاندێكی دەم پارتی گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێ كرا.
سبەی ئەوەی روو دەدات ئەوەیە كە دوای راگەیاندنی پەیامەكەی ئۆجالان پەكەكە چەك دادەنێت و ئیتر خەباتی چەكداری بەكۆتا دێنێت.