جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق: كوردستان بووەتە نموونەیەكی درەوشاوە

:: PM:05:45:10/07/2025 ‌
جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق رای گەیاند، ئەوانەی گرەو لەسەر هەڵوەشاندنەوە و نەمانی پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و عێراق دەكەن، شكستخواردوون و بەو ئامانجەیان ناگەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 10ی تەمووزی 2025، محەمەد حەنوون، جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بە ناونیشانی "كوردستان لە دڵدایە، قەیران و ئاڵۆزییەكان ڕۆڵەكانی نیشتمان لێك ناكات" وتارێكی بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاند، كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەرباری هەموو بارودۆخە سەختەكان كە ڕووبەڕووی كراوەتەوە، بەڵام پێشكەوتوو و سەركەوتوو بووە و بووەتە نموونەیەكی درەوشاوەی شارستانی و ژیاری لە پەرەپێدان، وەبەرهێنان، ئاوەدانی، سەقامگیریی تەناهی و گەشتیاری.

هەروەها رەخنەی لەو میدیایانە گرتووە كە رووماڵی ناپیشەییانەیان بۆ رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی هەركییەكان كرد و دەڵێ‌، ناكرێت بە پشتتێكردن و ناوزڕاندنی بەهۆی چەند ڕووداوێكی لۆكاڵییەوە، هەوڵی بێڕێزیكردنی بدرێت و لە كەسایەتییەكەی كەم بكرێتەوە و لەكەدار بكرێن.

لە كۆتاییشدا گوتوویەتی، ئەوانەی گرەو لەسەر هەڵوەشاندنەوە و نەمانی پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و عێراق دەكەن، شكستخواردوون و بەو ئامانجەیان ناگەن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم