هەرچەندە ئەمڕۆ لە چەندان دەزگای راگەیاندن باسی ئەوە کرا کە پزیشکی دادی سلێمانی تەنیا یەک تەرمی تێدایە، بەڵام لە بەدواداچوونی "وشە" شتی تر ئاشکرا بووە.
شەوی 22ی ئاب هێزەکانی یەکێتی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و دوای سێ سەعات شەڕ و پێکدادان، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای گیران.
بەڵام رووداوەکە چەندان کوژراوی لێ کەوتەوە، لەناو لالەزار باس لە سووتاندن و کوشتنی زیاتر لە 35 کەس دەکرێ، کە چەندان سەرچاوە پشتراستیان کردووەتەوە.
"وشە" بەدواداچوونی کرد لەسەر ئەوەی تەرمەکان بۆ کوێ گوازراونەتەوە، بەڵام جیا لەوەی بە پاس گوازرانەوە ئێستە زۆربەیان لە مەیتخانەکەی شەقامی قەناتن لە سلێمانی/شەقامێکی بەناوبانگی شارەکەیە/.
سەرچاوەیەک دەڵێ، لەو مەیتخانەیە تەرمی زۆر هەن، بەڵام تا ئێستەش ئاسایش لە بەردەم مەیتخانەکەن و رێگە نادەن کەس بڕواتە ژوورەوە.