لەلایەن چەكدارانی یەكێتی لە سنووری كۆیە، هێرش كرایە سەر ماڵێكی برایەكی لاهوور شێخ جەنگی و دەستیان بەسەر ماڵەكەیدا گرت.
ئەمڕۆ دووشەم 25ـی ئاب، لەلایەن هێزە چەكدارەكانی یەكێتی هێرش كرایە سەر ماڵی برایەكی لاهوور شێخ جەنگی و دەستیان بەسەر ماڵەكەیدا گرد.
هانا چۆمانی رۆژنامەنووس دەڵێت، ئێستە ماڵەكەی ئاراس شێخ جەنگی لە گوندی كەلكانی كۆیە، لەلایەن گرووپێكی چەكداری كۆماندۆوە دەستی بەسەردا گیرا و تاڵان كرا.
ئاراس جەنگی تاڵەبانی دەڵێت، سەعاتێكە هێزێكی كۆماندۆ چۆتە سەر ماڵەكەم لە گوندی كەلكان و دەرگایان شكاندوە و خەریكی شكاندنی پەنجەرەو دیوارەكانن.
باس لەوەش دەكات، ئەوە ئێستە خەریكی باركردن و دزینی ناوماڵەكەمن.
ئەوە لە كاتێكدایە لە 21ـی ئابیش هێرش كرایە سەر لالەزار و جگە لە كوشتنی دەیان هاووڵاتی، زیانی دەیان ملیۆن دۆلار بەو شوێنە گەیەنرا.