بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنووسان رای دەگەیەنێت، بەهۆی لێدوان و هەڵوێستەكانمانەوە گوشارمان لەسەر دروست بووە لە سلێمانی، بەڵام ئێستە دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا، رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ رای گەیاندبوو، كە گوشاری زۆریان لەسەرە و بەو هۆیەوە لە كاری رێكخراوەكەدا دوور دەكەوێتەوە و دیاری محەمەد سەرپەرشتی رێكخراوەكەیان دەكات.
ئەمڕۆ شەموو، شەشی ئەیلوول، دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە لێدوانێكی تایبەت بۆ "وشە"، نەیشاردەوە كە گوشاریان لەسەر بووە و ئەوەیشان بە ئاشكرا باس كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو گوشارانەی كراون بەهۆی هەڵوێست و لێدوانەكانیان بووە لەسەر رووداوەكانی رابردوو.
لەبارەی ئەوەی كە گوشاری داخستنی سەنتەری میترۆ لە سلێمانی هەیە ئەو گوتی، نەخێر بەو جۆرە نییە كە باس دەكرێت، تەنیا گوشاری تر هەبووە و ئێستە دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.