لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، گفتوگۆ لەسەر كێشەكان نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كرا، لەبارەی داهاتی نانەوتی كۆبوونەوەكە نەیتوانی هیچ بڕیارێك بدات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی داهاتی نانەوتی كە 50 بە 50 رێككەوتنی لەسەر كراوە ناردووە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت تا یەكلای بكاتەوە.
لەبارەی نەوتیش، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كە بە زووترین كات ئەو بڕە نەوتەی لە كوردستان بەرهەمدەهێنرێ و رێككەوتنی لەسەر كراوە وەربگیرێ.