مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.
ئەمڕۆ سێشەم، نۆی ئەیلوولی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە X نوسیوویەتی، خۆشحاڵبووم لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان لە هەولێر، پێشكەوتنی كوردستانم لە كەرتی خانووبەرەدا بینی كە 280 كۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەوە تێیدا بەشدارن.
ئاماژەی بەوە دا، سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆی ئەوەی ساڵ بە ساڵ ژمارەی كۆمپانیا بیانییەكان و وڵاتانی بەشداربوو لە پێشانگەكان زیاتر بن.