به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌عد خالید وه‌زیرى پێشتری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى ململانێیه‌كى درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كى كوشنده، كۆچى دوایى كرد.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئه‌یلوول، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر، سه‌عد خالید كۆچى دوایى كرد. سه‌عد پێشتر وه‌زیرى حكوومه‌تى هه‌رێم بوو بۆ كاروبارى په‌رله‌مان.
جیا له پۆستى حكوومى، سه‌عد خالید جێگرى سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان بوو. ماوه‌ى ساڵێك زیاتره تووشى نه‌خۆشى بووه و هه‌ر به هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌یش كۆچى دوایى كرد.