وەزیری دارایی بڕیاری لەبارەی دەرماڵەی مووچەیەكی ساڵی رابردوو دا

:: PM:12:18:10/09/2025 ‌
بەپێی نووسراوێكی وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار لەبارەی دەرماڵەی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو درا.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، واژووی ئاوات شێخ جەنابی پێوەیە و وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، تێدا هاتووە، بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكان، بابەتی ئەو نووسراوە جیاوازی مووچە و دەرماڵەیە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، لەبارەی جیاوازی ئەو مووچە و دەرماڵانەی ساڵی 2024 كە لەگەڵ مووچەی مانگی "كانوونی یەكەم"ـی ساڵی 2024 بەستراوە و بە سپاردە (امانات) تۆمار كراوە.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، لەبەرئەوەی ئەو مووچەیە خەرج نەكراوە، ئەو جیاوازیی مووچە و دەرماڵانە بۆیان خەرج بكرێتەوە بەدەر لە لیستی مووچە لەسەر بودجەی ساڵی 2025.




وشە - رامیار جەواد