سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، پێوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی بەرەو باشی دەڕوات.
پیرە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، پێوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو باشی دەڕوات.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، بڕیاری كاراكردنی پەرلەمان دراوە، ماوەتە سەر ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.
لێدوانی سەعدی ئەحمەد پیرە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ "وشە" بەدواداچوونێكی بڵاو كردەوە كە تا ئەمڕۆ 10ی ئەیلوول هیچ ئامادەكارییەك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان نەكراوە، لە كاتێكدا پێشتر هەوڵەكان چڕ كرابوونەوە كە لە مانگى ئەیلوولدا پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێت.