دوای ئەوەی دوێنێ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر چەند ئامانجێكی بزووتنەوەی حەماس لە دۆحەی پایەتەختی قەتەڕ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەركۆنەی هێرشەكە دەكات و داوای چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان دەكات.
ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە پۆستێك نووسیویەتی، هێرشەكەی سەر دەوڵەتی قەتەڕ، پێشێلكاریی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و داواكارین پەلە بكرێت لە چارەسەریی ئاشتییانەی كێشەكان و كۆتاهێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژیەك.