كونسوڵگەی ئەمەریكا پەیامێكی بە كوردی بڵاو كردەوە

:: PM:02:47:11/09/2025 ‌
كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر، پەیامێكی بە زمانی كوردی بڵاو كردەوە و باسی ساڵوەگەڕی 24مین هێرشی 11ی سێپتێمبەر دەكەن. 

لە پەیامی كونسوڵگەییەكەدا كە ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی ئەیلوول بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە 24مین ساڵوەگەڕی ھێرشە تیرۆریستییەكانی 11ی سێپتێمبەر، "ئێمە یادی نزیكەی سێ‌ گیانی لەدەستچوو دەكەینەوە و ڕێز لەو پاڵەوانانە دەگرین كە ھەموو شتێكیان  بۆ ڕزگاركردنی ھاووڵاتییانیان كردە قوربانی".

هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە كە یادەوەری ئەوان بیرھێنانەوەكی پیرۆزە لە بەھێزی و یەكگرتوویی بەردەوامی نەتەوەكەمان.

ڕۆژی سێشەم 11ـی ئەیلوولی 2001، هێرشێكی گەورە كرایە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەهۆی ئەو هێرشەوە دنیا پێی نایە قۆناغێكی نوێ، كوردیش دۆزەكەی گەلێك چووە پێشەوە.

ڕۆژی سێشەم 11ـی ئەیلوول، لەلایەن چوار فڕۆكەی مەدەنییەوە كە ڕفێنرابوون، هێرش كرایە سەر ئەمەریكا، هێرشەكە لەلایەن ڕێكخراوی قاعیدەوە ئەنجام درا و سێ لە هێرشەكان سەركەوتوو بوون لە پێكانی چەند ئامانجێك، بەڵام چوارەم فڕۆكە بەهۆی ونكردنی ڕێگەوە كەوتە خوارەوە.

هێرشەكان هەریەك لە دوو تاوەری بازرگانی مانهاتن و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكای كردە ئامانج كە بە پنتاگۆنیش دەناسرێت، بەڵام هەرگیز ئامانجی فڕۆكەی چوارەم نەدۆزرایەوە.

ڕووداوەكان بوونە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هەزار و 977 كەس لە ئەمەریكا و هەروەها 19 تیرۆریستی ڕێكخراوی قاعیدە كە فڕۆكەكانیان ڕفاندبوو گیانیان لە دەست دا.

ئەمە شۆكێكی گەورەبوو بۆ ئەمەریكا و دنیاش، بۆیە دەستبەجێ وەزیری بەرگریی دۆناڵد ڕامسفێڵد بڕیاری دا، ڕێژەی هۆشیاریی بەرگریی بەرز بكرێتەوە بۆ پلەی سێ و ڕێكاری پێویست بگیرێتەر.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم