شۆفێران ئاگەدار بن.. ڕێگەی سلێمانی و تاسڵووجە- وارماوە كامێرای لێ‌ دانرا

:: PM:03:48:11/09/2025 ‌
هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا كامێراكانی ڕێگەی  سلێمانی- تاسڵووجە و سلێمانی- وارماوە كەوتنە كار.

كامێراكانی ڕێگەی سلێمانی- تاسڵووجە بە سیستمی یەك خاڵ كار دەكەن، سەرپێچیی تیژڕەوی بەپێی ئەو خێراییانەی لە هێماكانی هاتوچۆی ڕێگەكە دیاری كراون، تۆمار دەكەن.

كامێراكانی ڕێگەی سلێمانی- وارماوا، بە سیستمی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی 30 كیلۆمەتر جێگیر كراون و سەرپێچی تۆمار دەكەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە كە میكانیزمی تۆماركردنی سەرپێچییەكان بە یەك سیستم، بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێك خراوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان پێوەی پابەندن.

ئامانج لە دانانی كامێرای تیژڕەوی، كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و پێشگرتنە لە زیانی گیانی و ماڵیی خەڵك.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم