"وشە" فەزیحەیەكی یەكێتی لەناو زانكۆی هەڵەبجە بڵاو دەكاتەوە

:: PM:05:11:11/09/2025 ‌
كۆمەڵێك لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە نامەیەكیان لە ڕێی "وشە" ئاراستەی بەرپرسان كردووە و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە زانكۆی هەڵەبجە دەردەبڕن كە بە گوشاری یەكێتی كەسانێكی حزبی دەخرێنە ناو زانكۆكەوە. 

نامەكە بەناوی دەستەی داكۆكیكار لە زانكۆی هەڵەبجەوە نێردراوە و دەڵێن، ئێمە كۆمەڵێك مامۆستا و فەرمانبەری دامەزرێنەری زانكۆی ھەڵەبجەین و دەبوو ئێستە زانكۆكەمان نمونەی زانست بوایە.

"بەداخەوە یەكێتی كەسانێك دێنێتە ناو زانكۆ و دەیانكاتە بەرپرس بەسەرمانەوە هەم لە زانست هەم لە ئەخڵاقیش شایانی زانكۆی ئەم شارە شەهیدەمان نین، ئێمەی هەڵەبجەیی میواندۆستین و حەزیشدەكەین كەسانی خاوەن زانست لە دەرەوەی شار بیانهێنن بۆ زانكۆمان، بەڵام بەپێچەوانەوە خراپ و جاهیلەكانیان هێناوە و نموونەكان زۆرن" لە نامەكەدا وانووسراوە.

یەكێك لەو ئەندامانەی دەستەی داكۆكیكار لە زانكۆی هەڵەبجە، قسەی لەگەڵ "وشە" كرد و گوتی، "ڕ،ش" لە زانكۆی سلێمانی هێناویانە و لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئەوێ شەڕی كردبوو، بەڵام بەهۆی باوكییەوە سزا نەدرا و ئێستە لەزانكۆی هەڵەبجە پۆستیان پێداوە. 

ئەو گوتی ئەو كەسە دەڵێ‌، جەمال تاڵەبانی سكرتێری بافڵ تاڵەبانی هاوڕێمە بۆیە بە هەرجۆرێك بمەوێ‌ مامەڵە دەكەم.

هەر لەنامەكەدا باسی چەند كەسێكی تریش كراوە كە بە گوێرەی ئەوەی نووسراوە كەیسی ئەخڵاقیان لەسەر بووە لەناو زانكۆكەدا بەڵام لە ڕێی مەڵبەندی یەكێـتییەوە چارەسەریان كردووە. 



وشە - وشه‌