بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ چوار كەس گیانیان لە دەست دا

:: AM:08:50:13/09/2025 ‌
لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە كەركووك، چوار كەس گیانیان لە دەست دا و سێی تریش بریندار بوون، بریندارەكانیش برینەكانیان سەختە.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی ئەیلوول، ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە ڕێگەی بازنەیی كەركووك ڕووی دا، بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لە دەست دا و سیانی تریش بریندار بوون كە برینیان سەختە.

هۆكاری رووداوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بارهەڵگرێك لە قەراغ ڕێگەكە ڕاگیرابوو، شۆفێرەكەی سەرقاڵی خواردنی نانی بەیانی بووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ كە شەش سەرنشین و شۆفێرەكەی تێدابووە، كۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرەكە.

ئەوەش زانراوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار كەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێڵی ئۆپڵەكە گیانیان لە دەست داوە و سیانی تریش بەسەختی بریندار بوونە.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو سێ‌ رووداوی تر روویان داوە، بە هۆیەوە ماتۆڕسوارێك لە سنووری ئاكرێ‌ قاچێكی لێ دەبێتەوە.



وشە - رامیار جەواد