كەمێك لەمەوبەر، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، كێشەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەر كردووە كە رایان گەیاندبوو بەهۆی نەبوونی پارە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكاندا رادەگرن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە "وشە"ی گوت، ئاگەداری دۆخی نەخۆشخانەكانی سلێمانین كە رایان گەیاندبوو نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكان رادەگرن، بەڵام ئەو كێشەیە چارەسەر كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێشینەی كارەكانی گرنگیدانە بە كەرتی تەندروستی بۆ خەڵكی، هەر كێشەیەكی تەندروستی لە نەخۆشخانەكاندا هەبێت چارەسەری دەكەین.
لەماوەی رابردوودا، تەندروستیی سلێمانی رای گەیاندبوو، بەهۆی نەبوونی پارە چیتر ناتوانن نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكانی حكوومەتدا بكەن، ئەوەیش نیگەرانی هاووڵاتییانی لێ كەوتبووەوە.