سوپای عێراق هێزی زیاتری رەوانەی شنگال كردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو، 13ی ئەیلوولی 2025، ژمارەیەك لەو هێزانە چوونە ئەو شوێنانەی بارەگای پەكەكەی لێیە.
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بە زیاتر لە 13 هەزار سەرباز و پۆلیس و چەكداری گرووپە جیاجیاكان، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە شنگال گەمارۆ دراوە، بەپێی زانیارییەكان ناوچەكە بووەتە مۆڵگەی هێز و بەردەوامیش ژمارەیان زیاتر دەبێت.
سەرچاوەیەكی تەناهی بۆ "وشە" گوتی، تا دێت ژمارەی فیرقە و لیوا و فەوجە سەربازییەكان لەسەر سنووری شنگال، لەناو گوندەكان و دەوروبەری زیاد دەبن، هەزاران ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەك و تەقەمەنی لە بنكە سەربازییەكانی شنگال جێگیر كراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو، 13ی ئەیلوول، قاسم شەشۆ فەرماندەی باڵا بۆ "وشە" گوتی، تا ئێستە بە تەواوی زانیاری نییە كە ئەو هێزانە هاتوون و چەند دەبن.
دووپاتی لەوە كردەوە، ئەوان بەردەوام چاودێریی دۆخی شنگال دەكەن و پارێزگاری دەكەن ئەگەر هەر رووداوێكی نەخوازراو روو بدات.
لە ئابی 2014 رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی كردە سەر شنگال، بەهۆیەوە 48 هەزار خێزانی كوردی ئێزدی لەو شارۆكەیە ئاوارە بوون، زۆرینەیان پەنایان بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان برد.
دواتر لە 13/11/2015دا هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی و بە پشتیوانیی هاوپەیمانان، توانی شنگال لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكات.