شەوی رابردوو تەقە لە بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدا بووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی ئەیلوول، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێك كە چەند كەسێكی تێدا بووە، تەقەیان لە بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە دوو لە تەقەكەرەكان گیران.
ئیسماعیل دەلۆ بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەناو شارۆچكەی خورماتوو، ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە".
زیاتر گوتی، ئەو سێ كەسەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون و تەقەیان كردووە، سەرخۆش بوون.
ئەوەشی ئاشكرا كرد، تەقەكەرەكان ناسراونەتەوە و تا ئێستە لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە دوانیان گیراون.