جاران كە لە گۆمەسپانەوە دەردەچووی بۆ سماقووڵی، ترست لێ دەنیشت و دەبوو بە شەقامێكدا بڕۆی كە كەڵكی هیچی نەمابوو، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو شاخەی كرد بە شەقام، ئێستە 95%ی كارەكانی تەواو بووە.
مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، خەونەكانی ئاوەدانكردنەوەی كوردستانی كرد بە ڕاست، ئەگینا تا ئەم شۆڕشی ئاوەدانییە نەبووایە كێ بیری لەوە دەكردەوە شاخ بكرێت بە شەقام.
ئەمڕۆ یەكشەم، 14ی ئەیلوولی 2025، "وشە" بەدواداچوونی لەسەر كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی كرد، بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام، کارکردن بە چڕی بەردەوامە، لە ئێستەدا لە 95%ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بووە.
لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیجی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گوژمەی 210 ملیار دینار لەلایەن كۆمپانیای "هێمن گرووپ" دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.
پڕۆژەكە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە، مەوداكەی 22 كیلۆمەترە و شەش ژێرپرد و سێ بەرزەپرد لەخۆی دەگرێت.