لەلایەن شارەوانیی هەولێر، 561 پارچەی زەوی تاپۆ دەكرێن و زەوییەكانیش كەوتوونەتە سنووری قوشتەپە.
ئەمڕۆ سێشەم 16ـی ئەیلوول، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، تاپۆكردنی 561 پارچەی زەوی راگەیەنرا.
شارەوانی دەڵێت، لە چوارچێوەی كارەكانی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری، 561 پارچە زەویی كارت لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی قوشتەپە، تاپۆ كران و وێنەی تۆماریان ئامادەن بدرێنەوە خاوەنەكانیان.
ئەوە لە كاتێكدایە لە كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارە زەوییە تاپۆكراوەكان گەیشتووەتە سەرووی 10 هەزار پارچە زەوی، كە زیاتر لە هەشت بۆ 14 ساڵ بوو تاپۆكردنیان راگیرابوو.