دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتێكی رادیۆی مۆنتیكارلۆ، لێدانی عێراق نۆرەی هاتووە، شارەزایەكی سەربازی دەڵێت، دوو رێگە لە بەردەم سوودانی هەیە.
ئەمڕۆ سێشەم 16ـی ئەیلوول، عادل كاكەیی شارەزای سەربازی، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە پاش قەتەر ناوی عێراق هاتووە بۆ لێدان.
زیاتر گوتی، هەڵسەنگاندنێكی نهێنیی سەربازی ئاشكرا بووە و بەپەلە گەیشتووەتە سوودانی كە /ڕادیۆی مۆنتیكارلۆ/ دزەی بەهەواڵەكە كردووە، ترەمپ هاتووەتە سەرهێڵ و عێراق كەوتەوە ناو دۆخەكە كە كەركووك یەكێك لە ئامانجەكان دەبێت.
ئەو شارەزا سەربازییە دەڵێت، دوو ڕێگە لە پێشی سوودانی دانراوە، یان تێكەڵكردنی حەشد لەناو لەشكر و هێزە تەناهییەكان، یان زۆر خراپ دەبینن، ئاو بێنە و دەست بشۆ لە حەشد.
هەفتەی رابردوو سوپا ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكی بزووتنەوەی حەماسی لە دۆحەی پایەتەختی قەتەر كردە ئامانج، هێرشەكە سەركەوتوو نەبوو و كاردانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام بەو هەنگاوە ئیسرائیل پەیامی بە تەواوی وڵاتانی ناوچەكە گەیاند كە هیچیان لە هێرشی سەربازی بەدوور نین، بەتایبەتی ئەوانەی نەیارانی دەحەوێننەوە، هەواڵگریی عێراق پێشبینیی هێرشێكی هاوشێوەی دۆحە بۆ سەر بەغدا دەكات.