دەست بە دابەشكردنی دوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ كرا

:: AM:11:38:17/09/2025 ‌
دەست بە دابەشكردنی دوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ كرا، ئێستە دەتوانن سەردانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی كە مووچەی مانگی چوار و پێنجە.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی ئەیلوول، سیروان موحسین نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەوڵەكانی بۆ وەگرتنی مووچەی مامۆستاینی وانەبێژ لەسەر میلاكی ناوخۆن.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ لە پەروەردەی رەواندز ئاگاداری بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوورەكە كراوەتەوە، بچن پارەكە وەربگرن.

دەشڵێت، ئەو قوتابخانانەی مامۆستای وانەبێژی هەمیشەیی(میلاك)یان هەیە، هەر ئێستە دەتوانن سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بكەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی (شایستە داراییەكانیان)، بۆ مانگەكانی چوار و پێنجی ئەمساڵ.

ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆ، مووچەی ئەو مامۆستایانە دابین دەكات.



وشە - رامیار جەواد