20 ساڵە مەرزییە فەریقی بەجەستە دوور و بەدەنگ نزیكە لێمانەوە

:: AM:08:45:18/09/2025 ‌
20 ساڵ لەمەوبەر، كورد هونەرمەندێكی گەورەی لە دەست دا كە دوای خۆی، كەلێنێكی زۆری لە بواری گۆرانیدا دروست كرد، مەرزییە پێشمەرگە و هونەرمەند و تێكۆشەری بواری ژنان بوو.
 
ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی كورد مەرزییە فەریقیدا تێدەپەڕێت، كە بە رۆیشتنی كورد یەكێك لە تێكۆشەرە گەورەكانی لە بواری هونەر و شۆڕشدا لە دەست دا.

مەرزییە كە ناوی تەواوی مەرزییە شەهاب عەبدوڵایە، لە 22ـی ئایاری 1958 لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە.

ساڵی 1978 ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەندی ناودار ناسر ڕەزازی پێكهێناوە، لە ساڵانی هەشتاكاندا شانبەشانی هاوسەرەكەی، پێوەندی بە ریزەكانی پێشمەرگە "كۆمەڵە"وە كردووە، چەندان گۆرانی و سروودی بۆ شۆڕش گوت.

مەرزییە بە یەكێك لە سروودەكانی لە سەردەمی شاخدا زۆر ناسرا، ئەویش سروودی "ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە" بوو.

مەرزییە فەریقی لە 18ـی ئەیلوولی 2005 لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید و لە تەمەنی 47 ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، لەسەر وەسیەتی خۆی، تەرمەكەی هێنرایەوە بۆ كوردستان و لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بەخاك سپێردرا.




وشە - سۆران عەزیز