مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پاركی سەرهڵدان لە دهۆك دەكاتەوە .
پاركی سەرهەڵدان، یەكێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەكانی شاری دهۆك، گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە چوار ملیار دینارە.
پاركی سەرهڵدان لەسەر ڕووبەرێكی فراوان بە قەبارەی 122 هەزار مەتردووجا دروست كراوە، بەشێكی زۆری پاركەكە، واتە 75%ـی، بۆ سەوزایی تەرخان كراوە، هەزاران گوڵ و نەمامی جۆراوجۆری لێ چێندراوە و سیمایەكی جوان و سەرنجڕاكێش بە شارەكە دەبەخشێت.
ئەم پاركە جگە لە سەوزایی، چەندین خزمەتگوزاری و شوێنی كاتبەسەربردنی لەخۆ گرتووە، لەوانە: خواردنگە و كافتریا، نافورەی سەرنجڕاكێش، مەیدانی ڕۆمانیی بۆنە و چالاكییەكان، شوێنی تایبەت بە وەرزش، یاریگای منداڵان و جێگای فراوان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.