بەفەرمی 11 رۆژ كرایە پشوو

:: AM:10:08:23/09/2025 ‌
بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن كۆمسیۆنەوە، كاتی پشووی قوتابخانەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری كرا، كۆمسیۆن نۆ رۆژی دیاری كردووە و دوو رۆژی كۆتاش پشووە، بۆیە دەبێتە 11 رۆژ.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی ئەیلوول، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هاوئاهەنگی كارەكانی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەكات بۆ وەرگرتنی ئەو قوتابخانانەی كە وەك بنكەی دەنگدان دیاری كراون.

زیاتر گوتی، كارەكانیان لە پێنجی تشرینی دووەم دەست پێ دەكات تا 13ی تشرینی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت، ئامانج لێی ئامادەكردنە لەڕووی تەكنیكی و لۆجستییەوە بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی خۆیان، بۆ وەرگرتنی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە نۆی تشرینی دووەمی 2025، هەروەها دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی لە 11ی تشرینی دووەمی 2025.

بەپێی بەدواداچوونی "وشە"، رۆژانی  14 و 15 دەبێتە پشوو، چونكە دەكەوێتە رۆژی هەینی و شەموو كە خۆی پشووی قوتابخانەكانە، بەمەش رۆژە پشووەكان دەبێتە 11 رۆژ.



وشە - رامیار جەواد