دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ى ژینى تایبه‌ت به‌ر بوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاگره‌كه له لایه‌ن تیمى به‌رگرى شارستانى كۆنتڕۆڵ كراوه و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئه‌یلوول، ئاگرێك له پرسگه و ده‌رگه‌ى سه‌ره‌كى نه‌خۆشخانه‌ى ژین به‌ربوو. دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م ئاگره‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
سه‌باره‌ت به هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، تا ئێستا هیچ لێدوانێكى فه‌رمى نییه، ته‌نیا ده‌گوترێت به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووه.
نه‌خۆشخانه‌ى ژین، نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ته. ئه‌وانه‌ى له رووداوه‌كه نزیك بوون دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به‌هۆى دووكه‌ڵى زۆرى ئاگره‌كه‌وه هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كانى ژووره‌وه تووشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمى فریاكه‌وتنى ته‌ندروستییه‌وه گوێزراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانى تر.