لە پیرمام سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەدان

:: PM:02:44:27/09/2025 ‌
كەمێك لەمەوبەر، لە پیرمام كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەستی پێ كرد.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی  رەوشی كوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت. 

هاوكات لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو بەپێی دواین گۆڕانكاری كە لەنێوان لیژنەی دانوستانی نێوان پارتی و یەكێتی گفتوگۆی لەسەر كراوە. 

لەگەڵ بەكۆتاهاتنی كۆبوونەوەكەدا "وشە" زانیاری تر بڵاو دەكاتەوە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم