لە بەردەم فەرمانگەیەكی حكوومەت بەهۆكارێكی نەزانراو، تەقە لە چوار كەس دەكرێت و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و سێی تر بریندار بوونە.
ئەمڕۆ شەموو چواری تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە سەعات 12:30 نیوەڕۆ لە بەردەم فەرمانگەیەكی حكوومەت لە خورماتوو، تەقە لە چوار كەس كرا.
ئەوەش زانراوە، تەقەكردنەكە لە بەردەم قایمقامییەتی قەزای خورماتوو بوو، تەقە لە چوار هاووڵاتی دەكرێت و بریندار دەبن، دوو لە بریندارەكان كوردن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەوەش زانراوە، یەكێك لە بریندارەكان لە بێ هۆشیدایە و گولە بە دڵی كەوتووە، ئێستە لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە دەستی پێ كردووە.