مامۆستایەكی زانكۆ رای دەگەیەنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان شەڕی دەستووری لەگەڵ عێراق كردووە تا مافەكانی كورد بەدەستبێت و دۆخی كەركووكیش تا گەڕانەوەی پارتی بۆ شارەكە شەقامگیر نەبوو.
ئەمڕۆ شەموو چواری ئۆكتۆبەر، د.مێریڤان مستەفا شوانی مامۆستای زانكۆ، بۆ "وشە" گوتی، لەماوەی رابردوودا، پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ عێراق لەسەر جێبەجێكردنی دەستوور لە ململانێ دابووە، هەموو ئامانجەكەیش ئەوە بووە كە مافی خەڵكی كوردستان وەربگرێت.
د.مێریڤان مستەفا شوانی كە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە كەركووك دەڵێ، پارتی و كەركووك دووانەی لێكدانەبڕاون، چونكە هەموومان دۆخی كورد لە شارەكەدا دەزانین چۆنە، تەنانەت بە گەڕانەوەی پارتی بۆ شارەكە سەقامگیری گەڕایەوە.
ئەو كاندیدەی پارتی باسی لەوە كرد، پارتی شكۆی بۆ كورد لە شارەكەدا گەڕاندەوە هەر ئەو حزبەیش بوو بۆ یەكەمجار ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكانی هەڵكرد، خەڵكی كەركووك نیشتمانین و ئەو هەڵوێستانەی پارتی لەبیر ناكەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی رابردوودا لە كەركووك توانی بارەگاكانی بە كوردانە بكاتەوە و ئاڵای كوردستانی بە بەرزی هەڵكرت، لەكاتێكدا پێش گەڕانەوەی ئەو حزبە دۆخی شارەكە وەك سەربازگەی عێراق وابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارەی 275 بەشداری لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە.