پسپۆڕێكی دارایی: دەبێت ئەو عەقڵییەتە لە بەغدا رابگیرێ كە رێگە لە پێشكەوتنی كوردستان دەگرێ‌

:: PM:03:03:05/10/2025 ‌
پسپۆڕێكی ئیدارە و دارایی كە هاوكات كاندیدی پارتییە لە سلێمانی دەڵێ، دەنگێكی حەق و ڕەق دەبین دژی شۆڤێنییەكان. وەك دووپات دەكاتەوە كە بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی مافی خەڵكی كوردستان.

د. حەسەن مەحموود قامیشی پسپۆڕی ئیدارە و دارایی، بە "وشە" ڕاگەیاند، پارتی بە دروشمی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بە ژمارە 275 بانگەشەی هەڵبژاردنی دەست پێ كردووە، بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری كوردستان، ڕێگە نادات ڕێگریی لە پێشكەوتنی وڵاتەكە بكرێت، وەك سەرۆك بارزانی دەڵێ، دەریایەك خوێنمان ڕشتووە بۆ ئەم ئەزموونە بە قوربانیدانی پێشمەرگە.

ئەو دەڵێ‌، پارتی بەهێز بێت كورد بەهێزە بەرانبەر دەسەڵاتدارانی عێراق، ئەقڵییەتێك دروست بووە تاكڕەوانە بڕیار دەدەن، سەركەوتنی پارتی سەركەوتنە بەسەر فكری تاكڕەوی دژی كوردستان، "ئێمە كار دەكەین بۆ گۆڕانی ئەو فكرەی بڕوای بە هاوسەنگی و سازان و هەوبەشی نەماوە، دەنگێكی حەق و ڕەق دەبین دژی شۆڤێنییەكان".

دووپاتی كردەوە كە بەرگریی مافە داراییەكان و هەمواری یاسای دارایی و وەرگرتنی مافی شایستەی دارایی خەڵكی كوردستان، تەنیا بە پارتی دەكرێت.

وشە/ عەزیز هەورامی



وشە - وشه‌