چیمەن حوسێن سورچی: شەڕی بە دەستهێنانی ماف تەنیا بە پارتی دەكرێت

:: PM:03:03:05/10/2025 ‌
چیمەن حوسێن سورچی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر و شارەزای یاسایی رای دەگەیەنێت، شەڕی بە دەستهێنانی ماف تەنیا بە پارتی دەكرێت لە بەغدا، چونكە تاكە حزبە سازشی لەسەر مافەكان نەكردووە. 

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئۆكتۆبەر، چیمەن حوسێن سورچی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق، بە "وشە"ی راگەیاند، خەڵكی كوردستان بۆیان روون بووەتەوە كە تەنیا پارتییە دەتوانێ‌ لە عێراق ململانێ بكات و شەڕی بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك بكات. 

روونیشی كردەوە كە ئەوەی بۆ پارتی نەگۆڕە ئەوەیە، داكۆكیكار بێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك، وەك ئەوەی مێژووی حزبەكەیش هەر بەو شێوەیە هاتووە تا ئێستە.

ئەو كە شارەزای یاساییە باسی لەوەیش كردووە، ئەوەی لە كوردستان بە دەست هاتووە، لەلایەن پارتییەوە بووە، ئەوەیشی بووە بە فریادڕەس هەر پارتییە، بۆیە كاتی ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان جارێكی تر متمانە بە حزبەكە بدەنەوە تا سەقامگیری بەردەوام بێت. 

جێی بیرهێنانەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارەی 275 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات. 





وشە - وشه‌