چاودێرێكی سیاسیی رای دەگەیەنێت، ئەوەی شەڕی ئیرادە و كەرامەت دەكات پارتییە، بۆیە حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا نەیانتوانیوە ئەو ئیرادەیی كورد بەو هەموو ستەمەوە كە دەیكەن بشكێنن.
ئەمڕۆ دووشەم شەشی ئۆكتۆبەر، مینا سامی چاودێری سیاسیی و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، بۆ "وشە" گوتی، لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، كورد بوێرانە و بە ویستی خۆی بڕیاری دا، كە بەشێك بیت لە نەخشەی نوێی ناوچەكە، بە جۆرێك كە بەشداربن لە نووسینەوەی دەستوور.
زیاتر گوتی، ئێستە ئەو وڵاتەی كورد هەوڵی بنیادنانی دەدا ستەممان لێ دەكات، بۆیە ئەو شەڕەی ئێستە كوردستان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، شەری ئیرادە و كەرامەتە، تا شەڕە كە كورد هەرگیز تیدا نەدۆڕاوە و پارتی ئەو شەڕەی كردووە، بەڵگەی ئەمەیش حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عراق نەیتوانی ئیرادە و كەرامەتی میلەتەكەمان بشكێنن.
" كورد لە ڕابردوودا لە ناوچەكە شەری دژی سستمی چەوسانەوە و دیكتاتوریەت كرد، دواتر شەری بونیادنانەوە و دوای ئەوە فاكتەری ئاشتی لە ناوچەكە و ئینجا شەری دژی داعش، ئێستەش هەڵگری ئاڵای سەرفرازی و سەقامگیری ئابووریە، بۆیە دنیا شایەتی زەروورەت و بوونی كوردن".