مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەولێر لەگەڵ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی پارتی، داوای لە كاندیدانی پارتی كرد كە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنوێنییەكان و بەشێوەیەكی شارستانی، بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن و نموونەیەكی باش و ڕەوشتبەرزیی كادرانی پارتی بن.
جێگری سەرۆكی پارتی رای گەیاند، پارتی بەهێز بێت كوردستان بەهێز دەبێت و مافەكانی خەڵكی كوردستان پارێزراو دەبن. گوتی، "پارتی نەك تەنیا داكۆكی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان، بەڵكو پشتیوانیی لە مافەكانی گشت پێكهاتەكانی عێراق دەكات".
جێگری سەرۆكی پارتی دووپاتی كردەوە كە ئەگـەر پـارتـی نـەبـووایـە، ئێسـتە شـتێك نـەمـابـوو بـە نـاوی هـەرێـمی كوردستان، چونكە زۆر لایەن داوایان دەكرد كە سازش لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان بكرێت، بەڵام پارتی بە ڕێبەرایەتیی سەرۆك بارزانی بـە هــەمــوو هــێزێــكەوە، بــەرگــری لــە مــافــە ڕەواكــانــی خــەڵــكی كــوردســتان كــرد و لــە ژێـــــــر هـــــــیچ گوشارێـــــــك، ئـــــــامـــــــادە نـــــــەبـــــــوو ســـــــازش لـــــــە مـــــــافـــــــە نـــــــەتـــــــەوەیـــــــی و نیشتمانییەكانمان بكات، چونكە پارتی هەرگیز پاشكۆیەتی قبووڵ نەبووە و قبووڵیش ناكات.
جێگری سەرۆكی پارتی ئاماژەی بەوە دا كە عێراق وڵاتێكی فیدراڵییە نەك مەركەزی، هەرێمی كوردستانیش، هەرێمێكی فیدراڵی و دەستوورییە و دەبێت لەو چوارچێوەیەدا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەڵام بەداخەوە لە عێراق دەستوور پێشێل كراوە و بەشێوەیەكی سیستماتیكی ڕۆڵی كورد كەم كرایەوە، بەڵام ئێمە هەرگیز ڕازی نابین مافەكانمان پێشێل بكرێن و دەبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان، ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.
جێگری سەرۆكی پارتی، دووپاتی كردەوە كە ئەندامان و كاندیدانی پارتی، بە سەربەرزییەوە دەتوانن بە خەڵك بڵێن كە ئێمە خاوەنی بەڵێنەكانی خۆمانین، خاوەنی دەستكەوت و پڕۆژە گەورەكانی كوردستانین، خاوەنی پێشكەوتنی هەمەلایەنە و ئاوەدانیی كوردستانین .
ئامادەییشی دەربڕی كە ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، ڕێگەوبان و دابینكردنی ئاو و كارەبای بەردەوام و كاراتركردنی سیستمی بانكی و بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ هاوبەش بكەین، لەم ڕووەوە هاوكار بین لە باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە ناوچەكانی تری عێراق.