كاندیدێكی پارتی: چیتر نەبوونی هاوبەشی و هاوسەنگی لە عێراق قبووڵ ناكرێ‌

:: PM:06:34:08/10/2025 ‌
سەردەشت محەمەد ناسراو بە سەردەشتی شەهیدان كاندیدی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، قبوڵی ناكەین هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی نەبێت لە حكومڕانی عێراقدا. 

سەردەشت محەمەد كاندیدی لیستی 275 پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دروشمی هەڵبژاردنی پارتی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگییە، لەوەوە هاتووە پارتی و سەرۆك بارزانی لە كاتی نووسینەوەی دەستوور بیر لەوە كراوەتەوە لە عێراق نەتەوە و ئاینی جیاوازی تێدایە، كار بەزۆرینە و كەمیینە نەكرێت، بەڵام تائێستە وەك خۆی لە لایەن عێراقەوە جێبەجێ نەكراوە، بۆیە جارێكی تر پارتی بە لایەنەكانی عێراقی دەڵێ، دروشمەكەمان بۆ هەڵبژاردن دووپات كردنەوەیە لەسەر زۆرینەیەك كەمینە نەچەوسێنێتەوە.

" وەك پارتی دەمانەوێت پێكەوەژیان هەبێت، هاوبەشی سازان هاوسەنگی هەبێت، پارتی حزبی ژمارە یەكی ئاستی عێراق و كوردستانە، پارتی خاوەنی ئاوەدانی و پێشككەوتن و خۆشگوزەرانییە" ئەو كاندیدە وای گوت.

دووپاتی كردەوە كە نەیارانی كوردستان نایانەوێت ئەو پێشكەوتنە بوونی هەبێت، بۆیە پێویستە گەلی كورد پارتی بە بەهێزی بهڵێتەوە و دەنگیان بۆ لیستی 275 و كاندیدەكانی بێت.

هەڵەبجە/ عەزیز هەورامانی



وشە - وشه‌