بەپێی بڕیارێكی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كەسوكاری شەهیدان سوودمەند دەبن لە داشكانی تایبەت بە قەرزی خانووبەرە.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تشرینی یەكەم، بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تایبەت بە كەسوكاری شەهیدان كراوە و تێدا هاتووە، ئاگاداری بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆسایدكراوان و بەركەوتووانی چەكی كیمیای دەكەین، ئەوانەی سوودمەند بوون لە پێشینەی خانووبەرە، داواكارین بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی سەرجەم بەڕێوەبەراتییەكانی سنووری خۆیان بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆرمی قەرزی نیشتەجێبوون.
ئەم فۆرمە سەرجەم ئەم كەسانە دەگرێتەوە
1-خوشك و برای شەهید
2-دایك و باوكی شەهید
3-كچ و كوڕی شەهید و هاوسەری شەهید ژن بۆ پیاو پیاو بۆ ژن
4-ئەوانەی كە كچی شەهید هاوسەریەتی بەپێی گرێبەست
5-یان پیاوەكە كوڕی شەهیدە، پێشینەكە بە ناوی هاوسەرەكەوە بەپێی گرێبەستی هاوسەرگیریەكەیان
6- هەر بەڕێزێك هاوسەرگیری لەگەڵ خوشكی شەهید یان برای شەهید كردبێت