مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە گریگێی تیڤادار تاكاچ، كونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لێ كرد و پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەپێناو برەودان بە پێوەندیی دوولایەنە بۆ دەربڕی.
كونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا، دووپاتی لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، بە تایبەتیش بازرگانی، كردەوە.