سەرۆكی حكوومەت: ئاگربەستی غەزە ڕێگە بۆ سەقامگیریی درێژخایەن خۆش دەكات

:: PM:07:49:09/10/2025 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تشرینی یەكەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە كرد و بە "هەنگاوێكی گرنگی سەرەتایی" بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەی وەسف كرد.

سەرۆكی حكوومەت لە پەیامێكدا لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، پێشوازی لە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە دەكەین، كە هەنگاوێكی گرنگی سەرەتاییە بەرەو كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە.

هەروەها هیواشی خواستووە كە ئەم هەنگاوە "ڕێگە بۆ سەقامگیریی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆش بكات."


وشە - پۆڵا مەحموود